قوتابخانەیەک و پەرستگەیەکی جووەکان لە ئیمارات دەکرێنەوە
بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئیسحاق یوسف، گەورە حاخامی جووە دیندارە رۆژهەڵاتییەکان لە ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە 19-12-2020 سەردانی ئیمارات دەکات.
بڕیارە ئیسحاق یوسف بە هەماهەنگیی حاخام لیڤی دۆخمان، سەرۆکی لۆبیی جوو لە ئیمارات، قوتابخانەیەکی ئاینیی جووەکان و دایەنگەیەکی تایبەت بە منداڵە جووەکان لە دوبەی بکاتەوە.
ئەو گەورە حاخامە جووە لە سەردانەکەیدا، کە میدیا ئیسرائیلییەکان بە ”سەردانێکی مێژوویی“ ناوی دەبەن، پەرستگەیەکی جووەکان لە شاری ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات دەکاتەوە.\
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ژمارەی جووەکان لە ئیمارات بە سێ هەزار کەس دەخەمڵێنێت، کە بۆ کارکردن روویان لەو وڵاتە کردووە و زۆربەیان لە دوبەی و ئەبوزەبین.
پێشتر لە رۆژی سێشەممە 15-9-2020، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، (رێککەوتنی ئاشتی)یان واژۆ کرد
باسنيوز
