نرخی نەوتی خاو زیاتر بەرزبوەوە
بەپێی بۆرسەی جیهانی، بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 52.26 دۆلاری تێپەڕاند، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە نزیکەی 49.75 دۆلاری ئەمریکی.
بوژانەوەی زیاتری بازاڕەکان بەهۆی دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی بەهای نەوت
لە ماوەی 9 مانگی رابردودا هێندەی ئێستا نرخی نەوت بەرزنەبوەتەوە، بوژانەوەی زیاتری بازاڕەکان بەهۆی دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بەڵێنی دەستکردن بە هەڵمەتی کوتان لە ژمارەیەک وڵاتی دیکە هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی بەهای نەوت.
مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی 2002ه‌وه تۆماركرد
مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی 2002ه‌وه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له خوار 25 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
به‌گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه ئابورییه‌كان و پسپۆڕانی نه‌وت، هۆكاری سه‌ره‌كی ناجێگری نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا كه ئاسۆیه‌كی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئابورییه‌كان له‌جیهاندا نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
خەندان
