لە ئێران نزیکەی 60 هەزار پەرستار تووشی کۆرۆنا بوون

لە ئێران نزیکەی 60 هەزار پەرستار تووشی کۆرۆنا بوون
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نزیکەی 60 هەزار پەرستار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

محەممەد میرزابەگی، سەرۆکی سەندیکای پەرستارانی ئێران رایگەیاند، لە کۆی 145 هەزار پەرستار لە سەرانسەری ئێراندا نزیکەی 60 هەزاریان تووشی کۆرۆنا بوون.

میرزابەگی ئاماژەی بەوە دا، ئێستا نزیکەی شەش هەزار پەرستار لە ناوەندەکانی کەرەنتینەدان و ژمارەی پەرستارانی مردووش گەیشتووەتە نزیکەی 100 کەس.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی ناوچەکە کە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان تێیدا بەرزە.

تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و 150 هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراون و نزیکەی 53 هەزار کەسیشیان مردوون.
k24 -
Top