کازمی کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە بەغدا

 کازمی کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە بەغدا
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوەی بەسەردانێکی یەک رۆژە و بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەڕایەوە بەغدا.

کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە خاکی وڵات

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە خاکی وڵات.

عێراق كاردەكات بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا

پێشوتر کازمی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیی و کۆبونەوەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، عێراق كاردەكات بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا، بۆیە دەیانەوێت ئاستی هەماهەنگییە ئابوریی و بازرگانییەكانیان لەگەڵ توركیا بەرزتربكەنەوە و لە لایەنی ئەمنییەوە رێگەنادەن لە خاكی عێراقەوە كارێك بكرێت ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر ئەمنی توركیا.

دەرگای بەغدا كراوەیە بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان

ئاماژەی بەوەشكرد، دەرگای بەغدا كراوەیە بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان و لەسەر بنەمای هاوڕێیەتی و رێزگرتنی دولایەنە بەردەوامدەبن لە بەرەوپێشبردنی كەرتەكانی بازرگانی و ئابوری و ئەمنی.






خەندان
Top