ئەمریکا و تورکیا سەپاندنی سزاکانی پەیوەست بەسیستەمی ئێس-400 تاوتوێ دەکەن

 ئەمریکا و تورکیا سەپاندنی سزاکانی پەیوەست بەسیستەمی ئێس-400 تاوتوێ دەکەن
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا پرسی سەپاندنی سزاکانی سەر ئەنقەرە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ناسراوی روسیا ( ئێس-400) تاوتوێ دەکەن و واشنتن جەخت دەکاتەوە ئەو سیستەمە هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی تەکنەلۆژیای سەربازی وڵاتەکەی.

سەبارەت سیستەمی ئێس-400 و سەپاندنی سزاکان بەسەر ئەنقەرەدا گفتوگۆیانکردوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت سیستەمی ئێس-400 و سەپاندنی سزاکان بەسەر ئەنقەرەدا گفتوگۆیانکردوە.

هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی تەکنەلۆژیای سەربازی ئەمریکا

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مایک پۆمپیۆ باسی لەوەکردوە، سیستەمی ئێس-400 کەلەئێستادا تورکیا دەیەوێت وەک سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی لەهەمو خاکی وڵاتەکەیدا جێگیری بکات هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی تەکنەلۆژیای سەربازی ئەمریکا، چونکە رێگە بە روسیا دەدات بگاتە هێزەکانی تورکیا و پیشەسازی بەرگری ئەو وڵاتە.

ئامانج لە سزاکان کەمکردنەوەی رۆڵ و هەژمونخوازی روسیایە

باسی لەوەشکردوە، ئامانج لە سزاکانی سەر تورکیا کەمکردنەوەی "رۆڵ و هەژمونخوازی روسیایە، نەک لێدان لەتوانا سەربازییەکانی تورکیا".








خەندان
Top