سبەی مستهفا كازمی دەچێتە توركی
كازمی بە كۆمەڵێك دۆسیەی ئابووری و بازرگانی و سیاسییەوە ئەمجارە لە بەغداوە ڕوو دەكاتە ئەنقەرە، بەڵام ئەو دۆسیەیەی كە بەلای توركیاوە قابیلی گفتوگۆیەكی تێر و تەسەلە دۆسیەی ئەمنییە، بەتایبەت بوونی پەكەكە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراق و بە تایبەتی لەشەنگال. بەڵام ئەگەر بەغدا بیەوێت پرسی پەكەكە لەسەر خاكی عێراق لەسەر خواستی توركیا یەكلا بكاتەوە، پێناچێ بەبێ بەرامبەر ئەو خواستە جێبەجێ بكات.
تا ئێستا پەكەكە ئامادەنییە لە شنگال بكشێتەوە، ھەرچەندە ئەوە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ڕێككەوتوون لەسەر ئاساییكردنەوەی قەزاكە و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، بەڵام ھێشتا چاودێرانی سیاسی بە دووری دەزانن عێراق و توركیا بە ئاسانی لەسەر یەكلاكردنەوەی پەكەكە لەسەر خاكی عێراق ڕێككەون.
پەكەكە بە ھێزێكی نزیك لە ئێران ھەژمار دەكرێت، عێراقیش لەژێر ھەژموونی ئێران دایە، بۆیە ئەوەی بووەتە ھۆكاری ئەوەی بڵێن، عێراق ھیچ كات ئامادە نییە پرسی پەكەكە بۆ خاتری توركیا بەتەواوی یەكلا بكاتەوە، بەرژەوەندی ئێرانە كە خاڵی ھاوبەشی پەكەكە و حكومەتی عێراقە.
k24 -
