لێكۆڵینه‌وه له بنچینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كرێت
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌سۆشێیتد پرێس"، فابیان لیندێرتز، زانای بایۆلۆژی له په‌یمانگه‌ی رۆبێرت كۆخی ئه‌ڵمانی كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و تیمه ده‌كات، رایگه‌یاند، تیمه‌كه‌ی له 10 ئه‌ندامی پسپۆر پێكهاتووه و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سه‌ردانیكردنی شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له مانگی داهاتوو، ده‌ستیان به دانوستان و راویژ له‌گه‌ڵ زانا و پسپۆڕانی چین كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ردانی تیمه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 4 تا 5 هه‌فته له شاری وۆهان ده‌خایه‌نێت، كه شوێنی راگه‌یاندنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌ندامانی تیمه‌كه ته‌واوی سامپڵ و داتا و زانیارییه پزیشكییه‌كان له چین وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ.
لیندێرتز روونیشیكرده‌وه، پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی دیراسه‌ی سامپڵه كۆنه‌كانیش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرای بكه‌ن، ئاخۆ به‌ر له راگه‌یاندنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه، ڤایرۆسه‌كه بوونی هه‌بووه یان نا، گوتیشی: ئه‌و دیراسهكردنه یارمه‌تی لێكۆڵه‌ران ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا ره‌گ و ریشه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وۆهان ده‌گه‌ڕێته‌وه یان له شارێكی دیكه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه.
هه‌روه‌ك لێكۆڵینه‌وه له بازاڕی خواردنه ده‌ریاییه‌كانی وۆهانیش ده‌كه‌ن، كه ده‌كرێت یه‌كه‌م چه‌قی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بێت، وێڕای وه‌رگرتنی سامپڵی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه، ڤایرۆسه‌كه بگوازنه‌وه.
زانا ئه‌ڵمانییه‌كه ئاشكرایكرد، تا ئێستا چین هیچ كۆت و به‌ندێكی بۆ كاری تیمه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌و رێكارانه‌ی خۆپارێزی نه‌بن كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌شتیارانه دیاری كراون، كه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌و زانا ئه‌ڵمانییه گوتی: ئه‌ركی تیمه‌كه‌ی ئه‌وه نییه چین به به‌رپرسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه تۆمه‌تبار بكات، به‌ڵكو كاری ئه‌وان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵێكدا كۆ ده‌بێته‌وه، كه ئامانجه‌كه‌ی زانینی راستییه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و پرۆسه‌یه، مه‌ترسی ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی هاوشێوه كه‌م بكه‌نه‌وه.
هاوكات ئه‌و زانایه دڵنیایی خۆی له‌وه‌ش راگه‌یاند، كه ناتوانن له‌و سه‌ردانه‌یاندا هه‌موو پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و پێویستییان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت.
k24 -
