مۆسكۆ له درێژكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی (ستارت 3) چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی بایدنه
لاڤرۆڤ، لە کۆتایی کۆبونەوەكه‌ی لەگەڵ هاوتا کرواتییەکەی، گۆردان رادمان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی : "ئێستا ناتوانم بیری لێکەمەوە ، چونکە شتەکان له‌سه‌ر ویستی ئێمە نه‌وه‌ستاون، پەیماننامەکە دەکرێت درێژبکرێتەوە یان نا، هەموو ئەو مەرجانەی کە ئەمه‌ریکاییەکان هەوڵیان داوە بیخەینە روو، مانای پەیمانێكی نوێ ده‌دات، نەوه‌ك درێژکردنه‌وەی ئەو پەیماننامەیە، دەبێت بڕیارێك بده‌ن، با چاوەڕێی ئیدارەی نوێ بکەین بۆ دیاریکردنی هه‌ڵوێستی خۆیان، دواتر ئێمەش هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".
پەیماننامەکە، بە (ستارت 3) ناسراوە، لە نێوان رووسیا و ئەمەریکا لە (5ی شوباتی 2011)دا كراوه، به‌پێی په‌یماننامه‌كه تا (7) ساڵ، هەردوو لا جبەخانە ئەتۆمییەکانیان کەم بكه‌نه‌وه، كه له (700) موشەکی ناوەکی (موشەکی بالستیکی کیشوەری، موشەکی ژێردەریایی، مووشەکی بۆمبهاوێژی ستراتیژی)، له‌گه‌ڵ هه‌زار و (550) چەکی جەنگی و (800) دوورهاوێژی جێگیر و ناجێگیر.
پەیمانی (ستارت 3)، تاکە پەیماننامەی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆنه، بۆ سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی، لە (5ی شوبات)ی داهاتوودا بەسەر دەچێت، ئەگەر درێژنەکرایەوە؛ جیهان بەبێ پەیماننامەیەك دەمێنێتەوە، جبەخانە ئەتۆمی زلهێزەکان سنوردار بکات.
سه‌رچاوه: RT
k24 -
