رێبەری باڵای ئێران دوای دەنگۆی کۆچی دوایی دەردەکەوێتەوە
چەند رۆژێکە بەشێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن، کە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و بەهۆیەوە مێشکی لەکار کەوتووە و بەشێکیشیان دەنگۆی کۆچی دواییان بڵاو کردەوە.
میدیا ئێرانییەکان ژمارەیەک وێنەی نوێی عەلی خامنەییان بڵاو کردووەتەوە و رایانگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 16-12-2020، خامنەیی پێشوازیی لە خێزانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێرانی، کردووە.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.
بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.
قاسم سولەیمانی، کە لە 11-3-1957 لە گوندی قەنات مەلەک لە شاری کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران لە دایک بووە. سولەیمانی یەکێک بوو لە فەرماندە و بڕیاربەدەستە باڵاکانی ئێران.
باسنيوز
