بایدن دەست بە دیاریکردنی ئەندامانی حکوومەتەکەی دەکات

بایدن دەست بە دیاریکردنی ئەندامانی حکوومەتەکەی دەکات
سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەست بە دیاریکردنی ئەندامانی حکوومەتی وڵاتەکەی، دەکات.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا، کە بڕیارە لە 20-1-2021 دەست بەکار بێت، ژمارەیەک کەسی بۆ وەرگرتنی پۆستەکان لە کابینەکەی، دیاری کردووە.

بەشێک ئەندامانی کابینەی بایدن:

- جنا مەکارسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی پارستنی ژینگە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆباما، دەبێتە سەرپەرشتیاری هەماهەنگیی گشتیی سیاسەتی کەشوهەوا لە کۆشکی سپی

- دیپ هالاند، وەزیری ناوخۆ

- جێنیڤەر گرانهۆڵم، حاکمی پێشووی ویلایەتی میشیگان دەبێتە وەزیری وزە

- بیت بوتیجیگ، وەزیری گواستنەوە













باسنيوز


Top