جارید کوشنەر سەرۆکایەتی شاندێک بۆ وڵاتانی ئیسڕائیل و مەغریب دەکات

 جارید کوشنەر سەرۆکایەتی شاندێک بۆ وڵاتانی ئیسڕائیل و مەغریب دەکات
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاند، جارید کوشنەر راوێژکاری کۆشکی سپی هەفتەی داهاتو سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمریکا دەکات بۆ ئیسڕائیل و مەغریب، بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە رێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لەبارەی سەردانی شاندەکە رایگەیاندوە، شاندە ئەمریکیەکە لەگەڵ شاندێکی ئیسڕائیلدا بە گەشتێکی بازرگانی بۆ یەکەمینجار لە تەل ئەڤیڤەوە بەڕێدەکەون بۆ ڕیبات، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی رێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مەغریب و ئیسڕئیل کە کوشنەر تیایدا نێوەندگری کرد.

شاندە ئەمریکیەکە لەگەڵ شاندێکی ئیسڕائیلدا بە گەشتێکی بازرگانی بۆ یەکەمینجار لە تەل ئەڤیڤەوە بەڕێدەکەون بۆ ڕیبات

هەریەکە لە جارێد کوشنەر و نوێنەری ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئایڤی بێرکۆڤیچ و سەرۆکی دەزگای کۆمەکیکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا ئادەم بۆهلەر دەگەنە ئیسڕائیل.

بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، وابڕیارە کوشنەر لە ماوەی مانەوەیدا لە ئۆرشەلیم لەگەڵ بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل کۆببێتەوە.








خەندان
Top