دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 73 ملیۆن و 845 هەزار و 111 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، تورکیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، چیک و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 51 ملیۆن و 564 هەزار و 164 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 643 هەزار و 5 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.





باسنيوز
Top