یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌ردۆغان له توندكرنی سزاكانی سه‌ر توركیا ئاگادار ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، "میشێل ئه‌ردۆغانی له ئه‌نجامی لووتكه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌یانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و پێی ڕاگه‌یاندووه، كه پێویسته گرژییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌م بكاته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "میشێل داوای له ئه‌ردۆغان كردووه، له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌ست به دانوستان بكات و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی قوبرسیش به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی كڕینی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی ئێس – 400ی رووسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه، سزای به‌سه‌ر سێ به‌رپرس و گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری توركیدا سه‌پاند.
سه‌رچاوه: تاس
k24 -
