پەرلەمانی ئێران مەرجێک بۆ کاندیدانی سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات

پەرلەمانی ئێران مەرجێک بۆ کاندیدانی سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات
پەرلەمانی ئێران یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار هەموار دەکاتەوە و مەرجێک بۆ کاندیدەکان زیاد دەکات.

هەمواری یاساکە بە دەنگی 152 پەرلەمانتار لە کۆی 239 پەرلەمانتاری ئامادەبووی کۆبوونەوەکە پەسەند کرا و 56 پەرلەمانتاریش دژی هەموارەکە دەنگیان دا و شەش پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

بەپێی ماددی یەکەم لە بەندی یەکەم لە بەشی دووەمی یاسا هەموارکراوەکە، نابێ کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران جگە لە رەگەزنامەی ئێرانی، هیچ رەگەزنامەیەکی دیکەی هەبێ و نابێ هیچ کاتێکیش لە دەرەوەی ئێران ژیابێت یان مافی مانەوەی لە دەرەوەی ئێران وەرگرتبێت.










باسنيوز




Top