زەریف هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی سزادانی تورکیا ئاشکرا کرد

زەریف هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی سزادانی تورکیا ئاشکرا کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی سزادانی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە، ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-12-2020، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سەرکۆنەی سەپاندنی سای بەسەر تورکیا، کردووە.

محەمەدجەواد زەریف رایگەیاندووە، ئەمریکا راهاتووە لەسەر سزادان و پێشێڵکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ گەل و حکوومەتی تورکیا لە دژی ئەمریکا راگەیاندووە و بە هاشتاگی دراوسێکان لەپێشینەن ( #NeighborsFirst )، کۆتایی بە پەیامەکەی هێناوە.

رۆژی دووشەممە 14-12-2020، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، ئیسماعیل دەمیری سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە و سێ کەسی دیکەی پەیوەندیدار بە پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، سەپاند.













باسنيوز



Top