هەڵوێستی حەماس لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی

هەڵوێستی حەماس لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی
بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی، ئاشکرا کرد.

حەماس لە بەیاننامەیەکدا، کە بەبۆنەی ساڵیادی 33ـەیەمینی دامەزراندنی خۆیەوە بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان تەنیا خزمەت بە ”پرۆژەی سەهیۆنی لە ناوچەکە“، دەکات.

حەماس ئاساییکردنەوەی پەیوەنییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە ”هەڵەیەکی نیشتمانیی و نەتەوەیی“ هەژمار دەکات و داوای لە وڵاتانی عەرەبی و دۆستانی فەلەستین کردووە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، ”بە دەنگێکی بەرز رەت بکەنەوە“.

ئەو بەیاننامەیەی حەماس دوای ئەوە دێت، کە لە چەند مانگی رابردوودا، وڵاتانی ئیمارات، بەحرێن، سودان و مەغریب پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە.

تا ئێستا شەش وڵاتی عەرەبی، کە بریتین لە میسر، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن، سودان و مەغریب پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە.

حەماس بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی توندڕەوی فەلەستینییە و بە یەکێک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دادەنرێت. ئەمریکا پێی وایە سوپای قودسی ئێرانی پاڵپشتیی دارایی و سەربازیی ئەو حزبە دەکات.












باسنيوز


Top