تورکیا: ئەمریکا هەڵەی کرد و وەڵامی دەدەینەوە

تورکیا: ئەمریکا هەڵەی کرد و وەڵامی دەدەینەوە


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا لە سزادانی تورکیا هەڵەی کرد و وڵاتەکەی وەڵامی دەداتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی سەپاندنی سزای بەسەر دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە، کردووە.

رۆژی دووشەممە 14-12-2020، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا. ئیسماعیل دەمیری سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە و سێ کەسی دیکەی پەیوەندیدار بە پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، سەپاند،

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، ئەو سزایەی ئەمریکا ”زیان بە پەیوەندییەکانمان دەگەیەنێت و ئێمە بەپێی پێویست وەڵام دەدەینەوە“.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەمریکا بەم هەنگاوە، ”هەڵەیەکی زەق“ی کردووە و تورکیا داوای لێدەکات ”لە نزیک کاتدا“، دەست لەو هەڵەیە هەڵبگرێت.






باسنيوز
Top