نەتەوەیەكگرتووەكان: لەسێدارەدانی روحوڵڵا زەم پێشلكردنی ئێرانە بۆ پابەندییەكانی لە دابینكردنی دادگایی دادپەروەرانە
باشیلیت لە راگەیاندراوێكدا گوتی: "بە لە سێدارەدانی چالاكوان و دامەزرێنەری كەناڵی ئەماد نیۆز تێلگرام، روحوڵڵا زەم لە 12ی كانوونی دووەم، ھەستم بە سەرسوڕمانكرد".
گوتیشی: "لەسێدارەدانی تا مردن ھێمایەكە بۆ شێوازی دانپێدانانی بەزۆری، كە لەژێر ئەشكەنجەدا لێی وەرگیرایە و لە دەزگا راگەیاندراوەكانی حكومەت پەخش كران، وەك بنەمایەك بەكاردەھێنرێت بۆ تاوان خستنە سەر خەڵك".
راشیگەیاند، زۆر لە چالاكوانانی دیكە لە ئێران حوكمی درێژخایەن یان سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بەھۆی جێبەجێكردنی مافە مرۆڤایەتییەكانیان، دوای چەند دادگاییەكی نە گونجاو لەگەڵ پێوەر نێودەوڵەتییەكان.
جەختیشیكردەوە لەوەی "ئەمانە پێشێلكردنی مەترسیدارن بۆ پابەندبوونی ئێران لە دابینكردنی دادگایكردنی دادپەروەرانە و رێگا بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەشێوازێكی زاڵمانە دەدات ".
سەرچاوە: RT
k24 -
