ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، واشنتن سزای به‌سه‌ر سێ به‌رپرسی ئیداره‌ی پیشه‌سازیی به‌رگری توركیادا سه‌پاند.
پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و رێكاره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به توركیا، تووڕه‌یی ئه‌نقه‌ره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به ئابووری توركیا، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ناڕه‌زایه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به چالاكییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، لیره‌ی توركی بۆ نزمترین ئاستی چه‌ند ساڵی رابردوو داته‌پیوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، به‌هۆی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس – 400ی رووسی، ئه‌مه‌ریكا پلانی بۆ سزادانی توركیا داڕشتووه.
هاوكات ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ـیش رایگه‌یاندبوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌شنووسی ژماره‌یه‌ك سزای دژ به توركیای واژوو كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی ئێس – 400ی رووسیی كڕیوه.
ئاژانسه‌كه روونیشیكردبووه‌وه، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا دژ به توركیا به‌گوێره‌ی یاسای "CAATSA" ده‌سه‌پێنرێن، كه ئه‌و یاسایه تایبه‌ته به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزاوه.
جێگای ئاماژه‌یه، سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له 11ی ئه‌م مانگه بڕیاریاندا، سزاكانی سه‌ر توركیا فراوان بكه‌ن و "لیستێكی ره‌ش" له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری 11ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 زیاد بكه‌ن، كه ئه‌و بڕیاره تایبه‌ت بوو به دانانی سنوورێك بۆ "فراوانخوازییه نا شه‌رعییه‌كانی" توركیا له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
k24 -
