حەسەن رۆحانی: تیرۆركردنی فەخری زادە بۆ ئەوە بوو ناوچەكە رابكێشرێتە ناو شەڕ.. تۆڵەكردنەوەش بەڕێوەیە
سەرۆكی ئێران بەڵێنیدا ئەو تاوانە لە لایەن تارانەوە بەبێ سزا دەرباز نابێت. گوتیشی: "مافی ئێرانە لە كات و شوێنی گونجاودا تۆڵەی تیرۆركردنی فەخری زادە بكاتەوە".
رۆحانی جەختیكردەوە لەوەی وڵاتەكەی "رێگا بە ھیچ كەسێك نادات دەستنیشانی كات و شوێنی تۆڵەكردنەوەكە بكات" بەپێی گوزارشتی ئەو.
سەرچاوە: RT
k24 -
