سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا: ھێزەكانی تایبەتی توركیا بەشدارییانكرد لە ھێڕشكردنە سەر پێگەكانمان لە باشووری قەرەباخ

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا: ھێزەكانی تایبەتی توركیا بەشدارییانكرد لە ھێڕشكردنە سەر پێگەكانمان لە باشووری قەرەباخ
سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا، نیكۆل پاشینیان یەكەكانی سەر بە ھێزە تایبەتەكانی توركیای تومەتباركرد بە بەشداریكردن لەو ھێرشانەی ھێزەكانی ئازەربایجان رۆژی شەممەی رابردوو ئەنجامییاندا دژ بە پێگەكانی ئەرمینیا لە باشووری قەرەباخ.

پاشینیان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە میانی دانیشتنێكی تەنگەتاوی ئەنجوومەنی نەتەوەییدا گوتی: "پێگەكانمان لە نزیك گوندی ھتسابیرد و ھین تاخلار ھێرشیان كراوەتە سەر لە لایەن یەكەكانی ئازەربایجانەوە. زانیاریش ھەیە لە سەر ئەوەی ھەندێك لە یەكەكانی سەر بە ھێزە تایبەتەكانی توركیا بەشدارییان لەو ھێرشەدا كردووە.

بەپێی قسەكانی پاشینیان، ئەو ھێرشە لە كاتێكدا ئەنجامدراوە، كە ھێشتا ھێزەكانی ئاشتیپارێزی رووسیایی لەو ناوچەیانەن ناویان ھاتووە، بڵاو نەبوونەتەوە. ھەروەھا ئاماژەیكرد، ھێرشەكە شەش برینداری ئەرمەنیی لێكەوتووەتەوە.

لە لایەن خۆیە باكۆ رایگەیاند، دەزگای ئەمنی دەوڵەتی ئازەربایجان لەم رۆژانەی دوواییدا "ئۆپەراسیۆنێكیان دژ بە تیرۆر" دەستپێكردووە لە دەڤەری خۆجاوەند (ناوە ئەرمینییەكەی ھادرۆت) لە ناوچەی قەرەباخ دژ بە "پێكھاتە چەكدارەكانی ئەرمەنی" و ھێشتا لە ناوچەیەكی دارستانی لە دەوری ھادرۆت بەردەوامە.

سەرچاوە: "تاس"
k24 -
Top