راگەیاندنەکانی ئیسرائیل: پێش رۆشتنی ترەمپ دو وڵاتی دیکە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییدەکەنەوە

 راگەیاندنەکانی ئیسرائیل: پێش رۆشتنی ترەمپ دو وڵاتی دیکە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییدەکەنەوە
راگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە پێش رۆشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دو وڵاتی دیکە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییدەکەنەوە.

سەڵتەنەتی عومان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە

بەگوێرەی هەواڵێکی رایۆی هیبروی ئیسرائیلی، لەناو بڕیاربەدەستانی ئیسرائیلدا ئەوە بڵاوبوەتەوە کە پێش رۆشتنی دۆناڵد ترەمپ سەڵتەنەتی عومان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، سعودیە دەبێتە وڵاتی دوەم کە پێش رۆشتنی ترەمپ پەوەندییەکانی ئاسایی دەکاتەوە

پاش ئەو وڵاتەش، بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، سعودیە دەبێتە وڵاتی دوەم کە پێش رۆشتنی ترەمپ پەوەندییەکانی ئاسایی دەکاتەوە.

رادیۆی هیبرۆ ئەوەشی ئاشکراکردوە، سەرەڕای نیگەرانی ریاز لەکۆبونەوەی نێوان نەتانیاهۆ و محمد بن سەلمان، بەڵام بڕیاردراوە کە سعودیەش بەشداری پرۆسەی ئاشتی بکات و پێش ئەوەش پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

لای خۆشییەوە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی پاکستان، نەیجەر، مالی، مۆریتانیا و چەندین وڵاتی دیکەی ئیسلامی لەگفتوگۆدان بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

پێشتر هەریەک لەوڵاتانی ئیمارات، مەغریب، بەحرەین و سودان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایکردۆتەوە و گەشتی بازرگانی و گەشتیاریش لەنێوانیان رویداوە.






باسنيوز
Top