بۆڵتن باس لەڕێگرییەکانی خۆ کاندیدکردنەوەی ترەمپ دەکات بۆ هەڵبژاردنی 2024-ی ئەمریکا
بۆڵتن بەدوری دەزانێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کە هەڵبژاردنەکانی دۆڕاندوە جارێکی دیکە خۆی بەهەڵبژاردنەکانی 2024 کاندید بکاتەوە
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بەدوری دەزانێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کە هەڵبژاردنەکانی دۆڕاندوە جارێکی دیکە خۆی بەهەڵبژاردنەکانی 2024 کاندید بکاتەوە و رایگەیاندوە پێموانیە ترەمپ ئەو ریسکە بکات.
ترەمپ بنەماکانی بیروباوەڕی کۆمارییەکانی پێشێلکردوە و پێناچێت کۆمارییەکانیش پشتیوانی بکەن
بۆڵتن لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لە CNN راشیگەیاند، ترەمپ بنەماکانی بیروباوەڕی کۆمارییەکانی پێشێلکردوە و پێناچێت کۆمارییەکانیش پشتیوانی بکەن.
پێشتر CNN لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ترەمپ پلانی خۆ کاندیدکردنەوەی داڕشتوە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی کۆمیتەی نیشتیمانی کۆمارییەکاندایە تا رێگەی بدەن جارێکی دیکە وەک کاندیدی کۆمارییەکان دەربکەوێتەوە.
خەندان
