کازمی سەردانی تورکیا دەکات

کازمی سەردانی تورکیا دەکات


سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

حەسەن جەنابی، باڵوێزی عێراق لە تورکیا بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی رۆژی 17-12-2020 بە داوەتنامەی فەرمیی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

حەسەن جەنابی هەروەها رایگەیاندووە، بەر لە سەردانەکەی کازمی، فوئاد حوسێن، وەزیری درەوەی عێراق سەردانی تورکیا دەکات و ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەی کازمی و ئەردۆغان و ئەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێن، دەکات.

باڵوێزی عێراق لە تورکیا ئەو تەوەرانەی ئاشکرا کردووە، کە بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکۆماری تورکیا، گفتوگۆیان لەبارەوە بکەن، کە بریتین لە؛

- پرسی شەڕی دژی تیرۆر

- ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر سنوور

- پەرەپێدانی ئالوگۆڕی بازرگانی

- کێشەی ئاو

- هەناردەکردن و هاوردەکردنی نەوت

- پێدانەوەی ڤیزا بە گەشتیارانی یەکتر لە فڕۆکەخانە و دەروازەکان







باسنیوز
Top