ئەمریکا دەست بە دابەشکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا بەسەر هاووڵاتییان دەکات

ئەمریکا دەست بە دابەشکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا بەسەر هاووڵاتییان دەکات


وەزیری تەندروستیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، دەستیان بە دابەشکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا کرد.

ئەلێکس ئازار، وەزیری تەندروستیی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 13-12-2020، چەندین ملیۆن ژەم پێکوتەی دژەکۆرۆنایان لە هەموو ناوچەکانی ئەمریکا، بڵاو کردەوە.

ئەلێکس ئازار هەروەها رایگەیاندووە، پێکوتەکە لەلایەن کۆمپانیای فایزەری وڵاتەکەی بەرهەم هێنراوە و رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی، پەسەندی کردووە.

تا ئێستا 16 ملیۆن و 549 هەزار و 366 کەس لە ئەمریکا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 305 هەزار و 82 کەس گیانیان لەدەست داوە.






باسنیوز
Top