دادگای نەمسا قەدەغەکردنی حیجابی منداڵان هەڵدەوەشێنێتەوە

دادگای نەمسا قەدەغەکردنی حیجابی منداڵان هەڵدەوەشێنێتەوە
دادگای دەستووریی نەمسا بڕیاری قەدەغەکردنی سەرپۆش (حیجاب)ی منداڵان لە قوتابخانەکان، هەڵدەوەشێنێتەوە.

پێشتر حکوومەتی نەمسا بەپێی یاسایەک، بڕیاری دابوو سەرپۆشکردنی منداڵانی خوار تەمەن 10 ساڵی لە قوتابخانەکان قەدەغە بکات و هەر کەسێکیش سەرپێچیی بڕیارەکەی بکردبا، بە پێبژاردنی 440 یۆرۆ سزای دەدا.

کریستۆڤ گراپینوارتەر، گەورە دادوەری دادگای دەستووریی نەمسا رایگەیاندووە، ئەو یاسایە، کە لە پایزی 2019ـەوە جێبەجێ دەکرا، ”بنەمای یەکسانی و پابەندیی دەوڵەتی بە ئازادییە ئاینییەکان“ پێشێڵ دەکرد و لە بنەچەشدا تەنیا لە دژی مسوڵمانان داڕێژرابوو.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یاساکە دوای سکاڵای خێزانی دوو منداڵی مسوڵمان هات، کە پێیان وابوو بڕیارەکە تەنیا لە دژی مسولمانانە، بەلام منداڵە جووەکان دەتوانن سەرپۆشە بچووکەکەی خۆیان لەسەر بکەن.














باسنيوز



Top