وڵاتێکی دیکەی کەنداو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە

 وڵاتێکی دیکەی کەنداو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، سعودیە رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنی هەیە لە رێککەوتنی "ئاشتی" نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئیسرائیل، چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت سەڵتەنەتی عومان پێنجەم وڵاتی عەرەبی بێت کە دێتە ناو رێککەوتنەکەوە.

سعویە لەرێککەوتنی ئاشتیدا رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت

رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" لەزاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، حکومەتی سعودیە رۆڵێکی سەرەکی و گرنگ دەبینێت و بەبێ رەزامەندی ریاز وڵاتانی سونە مەزهەب ئامادەنەبون رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، سعودیە هاوکاری ئەمریکا دەکات بۆ هاندانی وڵاتانی دیکە بۆ رێککەوتنی "ئاشتی" و راگەیاندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بەر لەدەستبەکاربونی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

هەفتەی داهاتو شانشینی بۆتان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە

رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" و کەناڵی 13ی ئیسرائیل ئەوەشیان خستوەتەڕو، هەفتەی داهاتو شانشینی بۆتان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە و سەڵتەنەتی عومان و ئیندۆنیزیا-ش کە گەورەتن وڵاتی ئیسلامییە لەڕوی ژمارەی دانیشتوانەوە خواستی ئەوەیان هەیە رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکەن.

ئامانج لەو رێککەوتنە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەیە

تائێستا چوار دەوڵەتی عەرەبی ئەوانیش (ئیمارات، بەحرەین، سودان و مەغریب) رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەل ئیسرائیل واژۆکردوە، رێککەوتنەکە بەسەرپەرشتی و نێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بون لەچوارچێوەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.








خەندان
Top