رۆژنامەیەکی ئەمریکی: تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی سو-57ـی روسی بوەتە هەڕەشە لەسەر ناتۆ
چەندجۆرێکی موشەکی جیاواز هەڵدەگرێت
رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، فڕۆکەی "Sukhoi Su-57"ـی روسی خاوەن تایبەتمەندییەکی بەرز و بەهێزە و چەندجۆرێکی موشەکی جیاواز هەڵدەگرێت و ئامانجەکەی بەوردی دەپێکێت.
بەراورد بە فڕۆکە پێشکەوتوەکانی دیکە نرخەکەی کەمترە
یەکێكی دیکە لەتایبەتمەندییەکانی ئەو فڕۆکەیە ئەوەیە بەراورد بە فڕۆکە پێشکەوتوەکانی دیکە نرخەکەی کەمترە، هەروەها توانایەکی بەرزی هەیە لە پێکانی ئامانجەکەی لەچوارچێوەی ئەرکی تایبەتدا.
رۆژنامەی "The National Interest"ـی ئەمریکی ئەوەشی خستوەتەرو، فڕۆکەی "Sukhoi Su-57" توانای بەکارهێنانی هەیە لەگەڵ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری ""سو-70".
خەندان-
