جۆ بایدن و کەمالا هاریس وەک کەسایەتی ساڵ دەستنیشان دەکرێن

 جۆ بایدن و کەمالا هاریس وەک کەسایەتی ساڵ دەستنیشان دەکرێن
گۆڤاری تایم هەریەکە لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کەمالا هاریس وەکو کەسایەتی ساڵی 2020 دەستنیشان دەکات.

ئێدوارد فێلسنتال، سەرنوسەری گۆڤاری تایم رایگەیاند، بایدن و هاریس ئەو ڕێزەیان پێدرا بۆ "گۆڕینی چیرۆکی ئەمریکاییەکان، بۆ نیشاندانی ئەوەی هێزی لێکتێگەیشتن گەورەترە لە توڕەیی و دابەشبون، بۆ نیشاندانی تێڕوانینی هاتنەوە سەرخۆ لە دەمی جیهانێکی دڵشکاودا".

لە دوای سەردەمی سەرۆک فرانکلین رۆسڤێڵتەوە هەمو سەرۆکێکی هەڵبژێردارو لە ماوەی تێرمەکەیدا جارێک بوە بە کەسایەتی ساڵ

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە دوای سەردەمی سەرۆک فرانکلین رۆسڤێڵتەوە هەمو سەرۆکێکی هەڵبژێردارو لە ماوەی تێرمەکەیدا جارێک بوە بە کەسایەتی ساڵ، زیاتر لە 10 لەوانەش لە ساڵی هەڵبژاردنیاندا بوە، بەڵام ئەمە یەکەم جارە جێگری سەرۆکیشیان تێکردوە.

کاندیدەکانی تری کەسایەتی ساڵی بریتی بون لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنی فاوچی و کارمەندانی تەندروستی لەگەڵ بزوتنەوەی دادپەروەری ڕەگەزی

بەپێی کۆڤارەکە، کاندیدەکانی تری کەسایەتی ساڵی بریتی بون لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی نیشتیمانی حەساسیەت و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لە ئەمریکا و کارمەندانی تەندروستی لەگەڵ بزوتنەوەی دادپەروەری ڕەگەزی.

کەسایەتی ساڵی 2016ی گۆڤاری تایم ترەمپ بو، لەو ساڵەی کە سەرۆکایەتی بردەوە و لەسەری نوسرابو ترەمپ "گۆڕانکاری لە رێبەرایەتی هەردو پارتی سەرەکی سیاسیدا هێنایە ئاراوە و بە شێوەیەکی کاریگەرانە ئاکاری سیاسی فەرمانی نێونەتەوەیی گۆڕی".





خەندان
Top