ئێران بۆ توركیا : سەردەمی پاوانخوازیی ئیمپراتۆرییەتەکان بەسەر چووە.

ئێران بۆ توركیا : سەردەمی پاوانخوازیی ئیمپراتۆرییەتەکان بەسەر چووە.


سەرکۆماری ئێران بە خوێندنەوەی شیعرێک، کێشەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامیی ئێران، زیاد دەکات.

لە میانی وتەیەکدا بەبۆنەی ”سەرکەوتنی ئازەربایجان لە شەڕی دژی ئەرمینیا“، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا، شیعرێکی محەمەد ئیبراهیمۆڤی شاعیری ئازەری خوێندەوە، کە باس لە دابەشکردنی ئازەربایجان لەنێوان ئێران و رووسیا بەپێی رێککەوتنێک لە ساڵی 1828، دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەو وتەیەی ئەرۆغان، باڵوێزی تورکیای لە تاران بانگهێشت کردووە و داوای ”روونکردنەوەی خێرا“ی لەبارەی خوێندنەوەی ئەو شیعرە لەلایەن ئەردۆغانەوە، کردووە.

بەپێی گوتەی چاودێران، ئێران ترسی هەیە ئەو لێدوانەی سەرکۆماری تورکیا ببێتە هۆی دروستبوونی ویستی جیابوونەوە لە ئێران لەلایەن ئازەرییەکانی وڵاتەکەوە، کە لە باکووری رۆژئاوای ئێران و لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، بە باڵوێزی تورکیایان گوتووە سەردەمی پاوانخوازیی ئیمپراتۆرییەتەکان بەسەر چووە.

هەروەها محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەردۆغان ”هەڵە“ی کردووە و وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش رەخنەی لە زەریف گرتووە، کە نەدەبوایە لە تویتەرەوە لێدوان دژی تورکیا بدات، ”دەبوایە لەڕێی کەنالە دیپلۆماسییەکان پەیامی خۆی بگەیەنێت“.





باسنیوز
Top