له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 16 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (هه‌ینى 11/12/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 16 ملیۆن و 39 ھەزار و 393 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ پێنجشه‌ممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 15 ملیۆن و 820 ھەزار و 185 بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 299 هه‌زار و 692 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا نۆ ملیۆن و 330 ھەزار و 865 کەسیش چاک بوونەتەوە.
باس‌نیوز
