رۆیته‌رز: واشنتۆن سزای توركیا ده‌دات
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، گوتی: "واشنتۆن، دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا و سه‌رۆكه‌كه‌ی "ئیسماعیل ده‌میر"، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سزا ده‌دات".
بڕیاره‌كه به‌پێی یاسای "سه‌پاندنی سزا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا" ده‌بێت، كه له ساڵی (2017)دا ده‌ركراوه، رووسیا و ئێران و كۆریای باكوور، به‌م یاسایه سزادراون.
توركیا به كڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی (ئێس 400)ی رووسیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گرژی تێكه‌وت، بۆیه واشنتۆن له ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاند، له به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی (ئێف 35)ی ئه‌مه‌ریكا، كۆتایی به به‌شداریپێكردنی ئه‌نقه‌ره هێنا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
