له‌ ڕووسیا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گەیشتە 45 ھەزار و 280 کەس

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گەیشتە 45 ھەزار و 280 کەس
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 45 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/12/2020، لە ڕووسیا 27 ھەزار و 927 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە دوو ملیۆن و 569 ھەزار و 126 کەس.

ھەر لە ڕووسیا 562 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 45 ھەزار و 280 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 33 هه‌زار و 669 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
















باسنيوز



Top