تۆمەتی خۆدزینەوە لە دانی باج ئاراستەی کوڕێکی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکرێت

تۆمەتی خۆدزینەوە لە دانی باج ئاراستەی کوڕێکی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکرێت
تۆمەتی خۆدینەوە لە دانی باج ئاراستەی کوڕی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکرێت و ئەویش وەڵام دەداتەوە.

هانتەری کوڕی جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەگەر دووبارە پێداچوونەوە بە داتا و زانیارییەکان بکرێت، دەردەکەوێ ئەو بێتاوانە و هەموو کاروبارەکانی بەپێی یاسا ئەنجام داوە.

دادگای ویلایەتی دیلاوێر لە ئەمریکا تۆمەتەکەی خستووەتە پاڵ هانتەری کوڕی جۆ بایدن و ئەویش باس لەوە دەکات، کە بە هاوکاریی راوێژکارە کارامەکانی باج، نادروستیی ئەو تۆمەتە خۆی دەسەلمێنێت.

بڕیارە جۆ بایدن، کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی 11ـی 2020 رکابەریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکای کرد و سەرکەوتنی بەدەست هێنا، لە مانگی 1ـی 2021 وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەست بەکار بێت.













باسنيوز



Top