توركیا پێنج ملیۆن دۆلار هاوکاریی توونس دەکات

توركیا پێنج ملیۆن دۆلار هاوکاریی توونس دەکات


توركیا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار هاوكاریی وڵاتی توونس کردووە و ڕای گەیاندووە ئەو هاوكارییەشی بۆ گەشەپێدانی كەرتی تەندروستیی ئەو وڵاتە پێشكەش كردووە، ئەمە لە كاتێكدایە توركیا لەڕووی ئابوورییەوە خۆی حاڵی زۆر خراپە و هاووڵاتییانی بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی١٢ی٢٠٢٠ لە رۆژنامەی فەرمیی دەوڵەتی توركیا بڵاو كراوەتەوە، كە توركیا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەكوو هاوكاری بۆ كەرتی تەندروستی پێشكەش بە توونس كردووە.

هەروەها لە رۆژنامەی فەرمیی دەوڵەتدا باس لەوەش كراوە، هاوكاریی تەندروستیان پێشكەش بە هەردوو وڵاتی نێجیریا و كۆنگۆش كردووە، ئەمەشیان لە چوارچێوەی دۆستایەتیی گەلان پێشكەش بەو وڵاتانە كردووە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەمبارەوە بڵاوی كردەوە لە مانگی ١١ی٢٠٢٠دا بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلار هاوكاریی ئەفغانستانی كردووە.







باسنيوز
Top