کرملین روونکردنەوە لەسەر تووشبوونی پوتین بە ”نەخۆشییەکی مەترسیدار“ دەدات

کرملین روونکردنەوە لەسەر تووشبوونی پوتین بە ”نەخۆشییەکی مەترسیدار“ دەدات


کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرملین) روونکردنەوەی لەسەر ئەو دەنگۆیانەی باس لە تووشبوونی سەرۆکی وڵاتەکەی بە نەخۆشییەکی مەترسیدار، دەدات.

دیمیتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین رایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا گرنگیی بەو. دەنگۆ و هەواڵانە نادات، کە لەسەر ژیانی خۆی بڵاو دەکرێنەوە.

دیمیتری بیسکۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتین بەردەوام رەتی دەکاتەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی ژیانی تایبەتیی خۆی و کەسوکارەکەی بڵاو بکاتەوە.

گوتەبێژی کرملین رەتی کردووەتەوە سەرۆکی وڵاتەکەی تووشی هیچ نەخۆشییەک بووبێ و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەش دەکەن، بە مایەی گاڵتە ناوبردووە و رایگەیاندووە، ”سەرۆک پوتین تووشی هیچ نەخۆشییەک نەبووە“.

ئەو لێدوانەی دیمتری بیسکۆڤ دوای ئەوە دێت، کە رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردبووەوە، کە ڤلادیمێر پوتین تووشی نەخۆشیی پارکینسۆن بووە و ئامادەکاریی دەکات بۆ دەست لەکار کێشانەوە لە ساڵی ئایندە.

نەخۆشیی پارکینسۆن بریتییە لە جۆرێک لە ئیفلیجبوون و دەبێتە هۆی سەختبوونی جووڵەی جەستەی مرۆڤ.








باسنيوز
Top