نەتەنیاهۆ سەردانی وڵاتێکی عەرەبی دەکات
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی وڵاتێکی عەرەبی دەکات و رۆژنامەیەک کاتی سەردانەکە ئاشکرا دەکات.
رۆژنامەی (هارێتس)ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 23-12-2020، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو.
رۆژنامەکە ئەو سەردانەی بنیامین نەتەنیاهۆی بە ”سەردانێکی مێژوویی“ ناوبردووە، کە یەکەم سەردانیەتی بۆ ئیمارات.
بەرپرسێک لە دیوانی سەرۆکایەتیی حکوومەتی ئیسرائیلی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، نەتەنیاهۆ پلانی دانابوو هەفتەی رابردوو سەردانەکە بکات، بەڵام هەواڵگریی ئیسرائیل سەردانەکەی دواخستبوو، بۆ ئەوەی کاتی تەواوی لەبەردەست بێ بۆ ئامادەکاری بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ پاراستنی نەتەنیاهۆ.
باسنيوز
