ئەردۆگان: بڕیاری سەپاندنی سزا زۆر تورکیا ناهەژێنێت

 ئەردۆگان: بڕیاری سەپاندنی سزا زۆر تورکیا ناهەژێنێت
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت، زۆر كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر له‌ لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا جۆرێك بڕیاری سزادان به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت، زۆر كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، هیچ کاتێک یەکێتی ئەوروپا راستگۆیانە رەفتاری نەکردوە و بەڵێنەکانی نەبردوەتەسەر".

ئاراممان گرتوە، دەشبینین بڕیار و هەنگاوەکانیان لە ئێستادا چی دەبێت، سەرکردە راستگۆکان لەم قۆناغەدا بە سەربەرزی دەمێننەوە

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەردەوام "ئاراممان گرتوە، دەشبینین بڕیار و هەنگاوەکانیان لە ئێستادا چی دەبێت، سەرکردە راستگۆکان لەم قۆناغەدا بە سەربەرزی دەمێننەوە و پشتگیریی ئەم جۆرە رەفتارانە بەرامبەر تورکیا ناکەن".

لە ئەنجامی 44 رۆژ خەباتی نەبەردانەدا، ئێستا ئاڵای ئازەربایجان لە ئاسمانی قەرەباخ دەشەکێتەوە

له‌باره‌ی ره‌وشی قه‌ره‌باغ و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌رێمه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه‌ به‌ پشتیوانی توركیا، ئه‌ردۆگان وتی، "سوپاس بۆ خوا لە ئەنجامی 44 رۆژ خەباتی نەبەردانەدا، ئێستا ئاڵای ئازەربایجان لە ئاسمانی قەرەباخ دەشەکێتەوە، گەلەکەمان لەگەڵ خوشک و برا ئازەرییەکانمان ئاهەنگی کۆتاییهاتن بە 30 ساڵ ناداپەروەری دەگێڕێت، لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی خاکە داگیرکراوەکاندا و لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی ژێرخان و سەرخاندا، پشتیوانی ئازەربایجان دەکەین، لەمەودواش پشتیوانییەکانمان بۆ ئازەربایجان-ی خۆشەویست بەردەوام دەبێت".






خه‌ندان
Top