هاوپەیمانێکی ئەردۆغان دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت

هاوپەیمانێکی ئەردۆغان دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت


هاوپەیمانێکی سەرکۆماری تورکیا دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و کەسێکی دیکە بۆ شوێنی ئەو هەڵدەبژێردرێت.

كەمال ئۆزكیراز، چاودێری سیاسی و سەرۆكی دەزگای راپرسیی (ئاڤراسیا)، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی وڵاتەکەیدا، رایگەیاندووە، باری تەندروستیی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) باش نییە.

کەمال ئۆزكیراز هەروەها رایگەیاندووە، لەناو مەهەپەدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی کەسێکی دیکە بۆ جێگرتنەوەی دەوڵەت باخچەلی دەکرێت، کە لە کۆنگرەی گشتیی مەهەپەدا لە ساڵی داهاتوو، هەڵدەبژێردرێت.

ئەو چاودێرە سیاسییەی تورکیا پێیوایە بەهێزترین کاندید بۆ جێگرتنەوەی باخچەلی،عیزەت ولڤی یونتەرە.

ئۆزکیراز جەختی لەوە کردەوە، کە بەهۆی ئەوەی دەوڵەت باخچەلی هاوپەیمانی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیایە، دەبێ ئەردۆغان جێگرەوەی ئەو پەسەند بکات و بە هاوپەیمانیی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، رازی بێت.







باسنیوز
Top