هەیفا وەهبی به‌كارهێنانى پێكوتەى كۆرۆنا ڕەت دەكاتەوە
هەیفا وەهبی، خانمه هونه‌رمه‌ندى لوبنانى ڕای گەیاند، كە ئامادە نییە پێكوتەى تایبه‌ت به په‌تاى كۆرۆنا وەربگرێت و ڕەتی دەكاتەوە.
هەیفا وەهبی له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستگرام)، پەیامێكی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو كردووه‌تەوە و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كە ئەو ئامادە نییە پێكوتەی كۆڕۆنا وەربگرێت و ڕەخنەش لە تەندروستیی جیهانی دەگرێت.
هەیفا وەهبی نووسیویەتی: "40 ساڵە خەریکی توێژینەوەن و هێشتا پێکوتەی نەخۆشیی ئایدزیان نەدۆزیوەتەوە، نزیکەی 100 ساڵە خەریکن و پێکوتەی شێرپەنجەیان نەدۆزیوەتەوە، هێشتا وا خەریکی توێژینەوەن و هەر نەیانتوانیوە پێکوتەی هەڵامەتی ئاسایی بدۆزنەوە، ئێستا هاتوون و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا چۆن پێکوتەی کۆرۆنایان دۆزییەوە؟ زۆر سوپاس، من ئەو پێکوتەیەم ناوێت".
باس‌نیوز
