ئێران دەستگیرکردنی ژمارەیەک تێوەگڵاو لە کوشتنی زانا ناوکییەکە رادەگەیەنێت
بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار بە کوشتنی زانا ناوکییەکەی وڵاتەکەی، رادەگەیەنێت.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، یاریدەدەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران توانیویانە ژمارەیەک کەسی تێوەگڵاو لە کوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای ناوکی، دەستنیشان بکەن و دەستگیریان کردوون.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بە توندی وەڵامی کوشتنی موحسین فەخریزادە دەداتەوە و وا لە تۆمەتباران دەکات، لەو کارەی کردوویانە پەشیمان ببنەوە.
موحسین فەخریزادە رۆژی 27-11-2020 لە باکووری شاری تاران لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تیرۆر کرا و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش ئیسرائیل بە کوشتنی ئەو زانا ناوکییەی وڵاتەکەیان، تۆمەتبار دەکەن.
باسنیوز
