فایزەر: هیچ نیگەرانییەک لەبارەی سەلامەتیی ڤاکسینەکەمانەوە لە ئارادا نییە

فایزەر: هیچ نیگەرانییەک لەبارەی سەلامەتیی ڤاکسینەکەمانەوە لە ئارادا نییە
کۆمپانیای فایزەر رایگەیاند، دوای تاقیکردنەوەی وردبینی دەرکەوتووە ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیاکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتیکی ئەڵمانی دروستی کردووە هیچ مەترسییەکی لەسەر ئەوانە نییە کە وەریدەگرن.

کۆمپانیای فایزەر ئاماژەی بەوە داوە، تاقیکردنەوەکان نیشانیان داوە هیچ نیگەرانییەک لەبارەی سەلامەتی ڤاکسینەکەیانەوە لە ئارادا نییە.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لەبارەی ڤاکسینی فایزەر رایگەیاندووە، لە تاقکردنەوەیەکدا کە 38 هەزار کەس بەشدارییان کردووە، سەلامەتیی ڤاکسینەکە سەلمێنراوە و پێویست بە هیچ نیگەرانییەک ناکات.

ئەو ئیدارە فەرمییەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە 2020/12/08 ئاشکرای کردووە، ماوەی دوو مانگە تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەو ڤاکسینە دەستپێکردووە و لە رۆژانی داهاتووشدا بڕیاری مۆڵەتدان بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە لە ئەمریکا رادەگەیێنرێت.

ئەوە لە کاتێکدا ڤاکسینەکەی فایزەر لە بەریتانیا مۆڵەتی وەرگرتووە و رۆژی سێشەمەش بە فەرمی لە بەریتانیا کوتان بەو ڤاکسینە دەستیپێکرد کە سەرەتا بەساڵاچووان و کارمەندانی پزیكشیی گرتووەتەوە.
rudaw -
Top