دواین ئاماری کۆرۆنا لەجیهاندا
تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتوەتە 67 ملیۆن و 940 هەزار و 855 کەس
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتوەتە 67 ملیۆن و 940 هەزار و 855 کەس، لەو ژمارەیەش 47 ملیۆن و 25 هەزار و 645 توشبو چاکبونەتەوە و یەک ملیۆن و 550 هەزار و 303 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەدا 99.5 باری تەندروستییان جێگیرە، لەبەرمبەردا تەنها لەسەدا 0.5 باری تەندروستییان ناجێگیرە
لەو ژمارەیەش کە ئێستا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، لەسەدا 99.5 باری تەندروستییان جێگیرە، لەبەرمبەردا تەنها لەسەدا 0.5 باری تەندروستییان ناجێگیرە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 15 ملیۆن و 370 هەزار و 339 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 8 ملیۆن و 983 هەزار و 641 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 290 هەزار و 474 کەس بەرزبوەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش فڕەنسا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا دو ملیۆن و 295 هەزار و 908 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی یەک ملیۆن و 51 هەزار و 374 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.
خەندان
