دوو سیناتۆری ئەمەریكا: دەبێت ئەنقەرە باجی گۆڕێنی ھاوپەیمانییەتیی لەگەڵ واشنتن بە ھاوپەیمانی لەگەڵ مۆسكۆ بدات

دوو سیناتۆری ئەمەریكا: دەبێت ئەنقەرە باجی گۆڕێنی ھاوپەیمانییەتیی لەگەڵ واشنتن بە ھاوپەیمانی لەگەڵ مۆسكۆ بدات
ھەردوو سیناتۆری كۆماری، لیدنسی گراھام و جیمس لانكفۆرد رایانگەیاند، دەبێت ئەنقەرە باجی لادانی لە ھاوپەیمانی لەگەڵ واشنتن و گۆڕینی بە ھاوپەیمانی لەگەڵ مۆسكۆ بدات.

لە گوتارێكی گراھام و لانكفۆرد لە ژێر ناوونیشانی "باجی لێك نزیكبوونەوەی توركیا و رووسیا"، كە لە رۆژنامەی "جۆرناڵ ستریت"ی ئەمەریكی بڵاوبوویەوە، ھەردووكیان روونیان كردەوە، "گەلی توركیا دۆستی ھاوتا ئەمەریكییەكەیەتی"، بەڵام خودی سەركردەكانی توركیا رێگه‌یان كردەوە لە به‌رده‌م سەپاندنی سزاكان بەسەریاندا".

گوتیشیان: "توركیا دەبێت باجی لادانی لە ھاوپەیمانیەتییەكەی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و گۆڕینی ئەو ھاوپەیمانییە بە ھاوپەیامنییەتی لەگەڵ رووسیا بدات".

ئاشكراشیانكرد، "لە ساڵی 1952ـوە، توركیا ھاوپەیمانی ویلایەتە وەكگرتووەكانە، بنكەی ئەنجەرلیكی ئاسمانی لە توركیا شوێنێكی گرنگ پێكدێنێت لە قەڵاچۆكردنی تیرۆر. توركیا ھاوكاری ھەزاران سووریای كرد، كە داوی پەنابەرییان دەكرد، توركیا ساڵانێكی زۆرە كۆمەڵگەیەكی كراوەیە بۆ خەڵك لە گشت ئایینەكان. توركیا دژ بە دوژمنكاری رووسیا وەستایەوە، بەڵام ئێستا رێڕەوی خۆی گۆڕی و لەوەی ھاوپەیامنێكی گرنگی واشنتن بوو".

لەقسەكانییان بەردەوام بوون و گوتیان: "ویلایەتە یەكگرتووەكان رازی بوو لەسەر فرۆشتنی 100 فڕۆكەی ئێف 35 بە توركیا، ھەروەھا رازی بوو لەسەر ئەوەی كۆمپانیاكانی توركیا بەشداربن لە بەرھەمھێنانی ھەندێك بەشی فڕۆكەكە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەر لە سێ ساڵ ئەنقەرە بڕیاریدا سیستەمی مووشەكی رووسی ئێس 400 بكڕت، كە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكەی ئێف 35 درووستكراوە. لۆجیكی نییە رێگا بدرێت بە "راوێژكارانی" رووسیی لە نزیك فڕۆكەی ئێف 35 بن و راداری سیستەمی ئێس 400 لە نزیك فڕۆكەی ئەمەریكا بن".

ئامژەشیانكرد،" ھۆشدارییان بە دەسەڵاتدارانی توركیا دا لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ رووسیا، چونكە ئەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە".

گراھام و لانكفۆرد جەختیانكردەوە لەوەی "پێویستە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەرژەوەندییەكانی خۆی لە ھەڕەشەكانی ئیران و رووسیا و كۆریای باكوور بپارێزێت و دەبێت توركیا لە ئەنجامی بڕیاركانی تێبگات".

سەرچاوە: روسیا الیوم
k24 -
Top