ئه‌وروپا له هه‌نگاوی نوێی ئه‌تۆمی ئێران نیگه‌رانه
هه‌ر سێ وڵات نیگه‌رانی خۆیان له بڕیاری په‌رله‌مانی ئێران، به زیادكردنی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئاشكراكرد.
هه‌رسێ وڵات له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، "له‌سه‌ر ئێران پێویسته ئه‌م پلانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت".
په‌رله‌مانی ئێران، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، یاسای به‌رزكردنه‌ی یۆرانیۆمی بۆ 20% په‌سند كرد، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كوره‌ی ئاوی قورس، كه به‌ر له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی (2015)ه‌وه راگیرابوو.
به‌ڵام حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، له بڕیاری زیادكردنی كاری پرۆتۆكۆلی ناڕازین، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیادكرنی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم، بۆ 20%، سزای زیاتر بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: RT، رۆیته‌رز
k24 -
