بریتانیا: بەردەوامدەبین لە گفتوگۆی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا

بریتانیا: بەردەوامدەبین لە گفتوگۆی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، هەرچەندە کاتێکی کەمیان لەبەردەستایە، بەڵام بەردەوامدەبن لەسەر گفتوگۆ بازرگانییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا.
هەرچەند کاتێکی زۆر کەمیان لەبەردەمدا ماوە، بەڵام بەردەوامدەبن لەسەر گفتوگۆ بازرگانییەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا تا گەیشتن بە رێککەوتنیک
بەگوێرەی میدیاکانی بریتانیا، ئەمڕۆ دوشەممە وتەبێژی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، هەرچەند کاتێکی زۆر کەمیان لەبەردەمدا ماوە، بەڵام بەردەوامدەبن لەسەر گفتوگۆ بازرگانییەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا تا گەیشتن بە رێککەوتنیک لەوبارەیەوە.
بریتانیا دەیەوێت لەوبارەیەوە بگاتە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و هەر ئەمڕۆش گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەنەوە
وتیشی، بریتانیا دەیەوێت لەوبارەیەوە بگاتە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و هەر ئەمڕۆش گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەنەوە.

وتیشی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لەبارەی دواین بەرەوپێشچونەکانی گفتوگۆی نێانیان رایان گۆڕیوەتەوە.

ئاشکراشیکرد، گفتوگۆی بازرگانی نێوان بریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لەقۆناغی کۆتایی دایە، پێشبینیشیکر دوای بۆنەکانی سەری ساڵ پرۆسەی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا دەستپێبکات.














خەندان



Top