وەزارەتی بەرگری تورکیا: لەبۆردومانێکدا 11 گەریلای پەکەکە کوژراون

 وەزارەتی بەرگری تورکیا: لەبۆردومانێکدا 11 گەریلای پەکەکە کوژراون
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لەئەنجامی بۆردومانکردنی چەند پێگەیەکی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەهەردو ناوچەی هەفتەنین و زاب لەباکوری عێراق "11 گەریلای پەکەکە کوژراون"

فڕۆکەکانی سوپای تورکیا چەند پێگەیەکی پەکەکەیان کردوەتە ئامانج

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا چەند پێگەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەهەردو ناوچەی هەفتەنین و زاب لەهەرێمی کوردستان بۆردومانکردوە.

ئەوەش هاتوە، "لەئەنجامی بۆردومانەکەش 11 گەریلای پەکەکە کوژراون".

ئامانجی ئەنقەرە دەستبەسەرداگرتن و کردنەئامانجی پێگەکانی گەریلایە لەسنورەکەدا

بە درێژایی سێ مانگی رابردو ئێران و تورکیا بە شێوەیەکی رێکخراو چەند هێرشێکی زەمینی و ئاسمانیان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق ئەنجامداوە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لەژێر ناوی "چنگی پڵنگ" ئەنجامدراوە و ئامانجی ئەنقەرە دەستبەسەرداگرتن و کردنەئامانجی پێگەکانی گەریلایە لە لە قەندیل و شنگال و ناوچەکانی دیکەی سنوری پارێزگای دهۆک، لەبەرامبەردا ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە پاساوی بونی گروپی چەکداری لەسەر سنور.






خەندان
Top