شاندێکی سعودی گەیشتە بەغدا

شاندێکی سعودی گەیشتە بەغدا


شاندێکی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵیی عێراق (واع)ی راگەیاندووە، شاندەکە ئەمڕۆ دووشەممە 7-12-2020 گەیشتووەتە بەغدا.

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی شوێنێک لە بەغدا بۆ شاری وەرزشی دەکات، کە شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە، وەک دیاری بۆ عێراق، بڕیاری دروستکردنی دابوو.

واع بڵاوی کردووەتەوە، کە شاندەکە لە پەراوێزی سەردانەکەیدا، کۆڕبەندی پیاوانی خاوەنکاری عێراقی - سعودی رێک دەخات.







باسنيوز
Top