قەدەغەی سەرانسەری هاتوچۆ لە تونس درێژکرایەوە

 قەدەغەی سەرانسەری هاتوچۆ لە تونس درێژکرایەوە
حکومەتی تونس رایگەیاند، بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چڕکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکان بەئامانجی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، بڕیاردراوە قەدەغەی سەرانسەری هاتوچۆ تا کۆتایی ئەم مانگە درێژبکرێتەوە.

ژمارەیەک رێکاری نوێی دیکەش لەو وڵاتەدا دەگرێتەبەر

وەزارەتی تەندروستی تونس لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان سەرەڕای بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ، ژمارەیەک رێکاری نوێی دیکەش لەو وڵاتەدا دەگرێتەبەر و بڕیارەکەش دوای کۆبونەوەیەکی راوێژکاری حکومەت لەگەڵ نوێنەری وەزارەت و دەستە زانستییەکان دراوە.

بڕیارەکە لەکاتژمێر 8:00ی شەو تاوەکو کاتژمێر 5:00ی بەیانی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ دەبێت

بەگوێرەی بڕیارەکە لەکاتژمێر 8:00ی شەو تاوەکو کاتژمێر 5:00ی بەیانی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لەو وڵاتەدا جێبەجێدەکرێت، بەڵام جوڵەی بارزگانی و دیدارەکان راناگیرێن.





خەندان
Top