ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشته یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی و ئاماده‌یه بۆ به‌كارهێنان
د. عارف عومری رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته سعودیه، كه‌سانی به‌ساڵاچو، ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، هەروەها ئه‌وانه‌ی له‌ژێر چاودێری تایبه‌تدان له‌گه‌ڵ كارمه‌ند و پزیشكان له‌و گروپانه‌ن له قۆناغی یه‌كه‌مدا ڤاكسینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش میكانیزمێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ڤاكسینه‌كان كاریگه‌ری باشیان له‌سه‌ر كۆرۆنا هه‌یه و هیچ كاریگه‌ریه‌كی لاوه‌كیان نیه
جه‌ختیشیكرده‌وه، ڤاكسینه‌كان كاریگه‌ری باشیان له‌سه‌ر كۆرۆنا هه‌یه و هیچ كاریگه‌ریه‌كی لاوه‌كیان نیه و وتیشی، "ئه‌و چین و توێژانی دیاریكراون له پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌بن له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سعودیه بۆئه‌وه‌ی ڤاكسینیان پێ بدێت".
هاوكات، محەمەد عه‌بدولعالی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه رایگه‌یاند، شانشینی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی توانیویه‌تی گرێبەستێكی زۆر گرنگ لەگەڵ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا واژۆ بكات، به‌مه‌ش سعودیە ده‌بێته یەکەم وڵات کە ڤاكسینه‌كه ئاماده بكات و به‌كاری بهێنێت.
خه‌ندان
